باوكێك لە ناوچەی سەباع قوسوور لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت، بە هۆكارێكی نادیار تەقەی لە كچەكەی كرد و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بەمیدیای عێراقی رایگەیاند، "زانیاری لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گەیشتووە كە رووداوێكی كوشتن لە ناوچەی سەباع قوسوور لە رۆژهەڵاتی پایتەخت روویداوە".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو باوكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە و خراوەتە ژێر دەستبەسەری".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هێشتا هۆكاری ڕووداوەكە نەزانراوە.
لە بەغدا باوكێك كچەكەی خۆی دەكوژیت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.