ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6-7-2022 له كتێبخانه‌ی ئاشتی،له كۆڕێكی ئه‌ده‌بی ڕۆمانی " ڕه‌حه‌ته لوقم" له نووسینی زایه‌ر عه‌بدوڵڵا بڵاوده‌كرێته‌وه.
كتێبه‌كه له چاپكراوه‌كانی ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتییه ،له كاتژمێر6ی ئێواره له هۆڵی عزیز گه‌ردی كتێبخانه‌ی ئاشتی داون تاون، نهۆمی دووه‌م،سه‌ره‌وه‌ی سارده‌مه‌نی جیلاتۆ به‌رێوه ده‌چێت.
هونه‌رمه‌ند زایه‌ر عه‌بدوڵڵا ناوی ته‌واوی (زاهیر عه‌بدوڵڵا خدر) ه، ساڵی 1958 له گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، قۆناغه‌كانی خوێندنی له ته‌یراوه ته‌واو كردووه، ساڵی 1972 كاتێك مامۆستا (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان و ته‌حسین ته‌ها) له چالاكی قوتابخانه‌كان بوونه سه‌ردانی ناوه‌ندی جمهوری ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی هه‌ڵیده‌بژێرن و له شانۆی (ئه‌نجامی پۆل په‌رستی) به‌شدار ده‌بێت له‌نووسینی حه‌مه كه‌ریم هه‌ورامی و ده‌رهێنانی سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌سپێكی كاری هونه‌ری، ساڵی 1981 له‌دوا قۆناغی ئاماده‌یی پیشه‌سازی بووه له‌لایه‌ن ئه‌منی هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌كرێ له‌سه‌ر ڕێكخستنی (كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان) كه ئازاد ده‌كرێت له‌خوێندن فه‌سڵ ده‌كرێت، هونه‌رمه‌ند له پۆلی (5) ی سه‌ره‌تایی بووه له چایخانه كاری كردووه پاره‌ی ڕۆژانه‌كه‌ی ده‌كرده ده‌خیله‌و كتێبی پێدهكڕی، زاهیر عه‌بدوڵڵا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (شیرین سابیر) كردووه، هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵڵا به بینینی فیلمه سینه‌ماییه‌كان و دراما و شانۆگه‌رییه كوردییه‌كان سه‌رسام بووه و وای لێهات بێته مه‌یدانی هونه‌ر و یه‌كه‌م مامۆستای هونه‌رمه‌ند (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان) بووه، له شانۆگه‌ری (هه‌بو نه‌بو) سه‌ره‌تا ڕۆڵی قوماش فرۆشی هه‌بووه جوانه مه‌رگ هونه‌رمه‌ند ڕۆڵی (ئۆمه‌ر چاوچنۆكی) بینیوه به‌ڵام مه‌رگ ڕێی پێنه‌دا بۆ ته‌له‌فزیۆن به‌شدار بێت بۆیه له شوێنی ئه‌و هونه‌رمه‌ند زاهیر عه‌بدوڵڵا ڕۆڵه‌كه‌ی بینی ئه‌و ڕۆڵه‌ی قوماش فرۆشیش هونه‌رمه‌ند (قاسم عه‌زیز) بینی، دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 یه‌كه‌م بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه بووه، ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی هه‌ولێر - زه‌یتونه بووه
به‌رهه‌مه‌كانی: (ئه‌نجامی پۆل په‌رستی 1972) (خۆتان بگرن هات 1979) (هه‌بو نه‌بو 1980) (ماله‌ی سه‌رگرده‌كه 1981) (محه‌مه‌د و سێوێ 1981) (سورمه‌خان 1983) (گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان 1983) (قه‌ڵای دم دم 1984) (خانه‌دان 1984) (ئاسكه 1985) (گوڵی نهێنی 1986) (ماڵی نوێ 1986) (خاتو كڵاوزهر 1987) (كۆلاره 1987) (كه‌ونه ده‌ركه 1989) (گوڵاڵه) (قه‌ره‌ج 1989) (مه‌ڕانه 1989) (زوله‌یخا 1989) (به‌رنامه‌ی زووم زووم 1992 – 1995) (كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چوغ 1993) (به‌رنامه‌ی (به‌رنامه‌ی به‌رنامه) له تیڤی كوردسات/ شاره‌كه‌مان 2007) (شه‌وچرا) (حه‌سه‌نه فه‌ندی) (سێ چاو) (هاوارێك له حاجی قادری كۆیه)
هونه‌رمه‌ند زایه‌ر عه‌بدوڵڵا جگه له‌بواری نواندن خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه .
ئا- كامران
هه‌ولێر.. ئه‌مڕۆ له كۆرێك دا رۆمانی "ڕه‌حه‌ته لوقم" بڵاوده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.