Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:25

وەزارەتی تەندروستی كوردستان چەند ڕێنماییەكی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان دەركرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی كردووە، تێیدا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان، چەند ڕێنماییەكانی دەركردووە كە لە خوارەوەدا ئاماژەیان بۆ كراوە بۆ ئەوەی هەموو لایەك پارێزراو و سەلامەت بن.
١. دانانی لیژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییه گشتییەكان و نەخۆشخانەكان.
٢. بۆ هەر كارێكی پێویست و لەناكاو، پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
٣. لە كاتی پێویستدا كۆگاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان كراوە بن.
٤. پابەندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین، خولا، پەرستار و كارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشكگری.
٥. هاتنە ژوورەی ڕاگەیاندن تەنها لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكانەوە دەبێت.
٦. ئاماری ڕۆژانە دەبێتلە ماوەی (24) كاتژمێر لە ڕێگەی پەیوەندی مۆبایلەوە لە (8)ـی بەیانی تاوەكوو (8)ـی بەیانی ڕۆژی دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان ڕەوانە بكرێت.
٧. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەكان بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان ڕەوانە بكرێت.
٨. ئامادەباشی بۆ ئەمبۆڵانس و دابینكردنی گاز و بەنزین و سووتەمەنییەكان بكرێت.
٩. بەدواداچوونی بەردەوام بۆر پڕۆژەكانی خاوێنكردنەوە و دابینكردنی خۆراك بكرێت.
١٠. هێڵەكانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ـی بەشەكان كراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.
١١. نەخۆشخانەكانی فریاكەون و نۆرینگە دەرەكییەكان كراوە بن و هەموو سەردان و زانیارییەكان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بكرێت.
١٢. سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری كراوە بێت.
١٣. سەنتەرەكانی شووشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشكگری كراوە بێت.
١٤. تیمەكانی فریاگوزاری و هێڵی (122) بەردەوام دەبن لە ئەرك و كارەكانیان بە شێوەی (24) كاتژمێری و هۆبەی پزیشكی فریاكەوتن خشتەی دابینكردنی تیمەكانی بۆ شوێنەكانی پێویست و گەشتیاری دادەنێت.
١٥. تیمەكانی (پشكنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەكان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچوونەكانیان بە شێوەی ئێشكگری.
١٦. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەكان لە كامپەكان بەردەوام بێت.
١٧. بەردەوام بوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی پشكنینی كۆرۆنا و چارەسەری.
١٨. دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ پێدانی ڤاكسین لە ڕۆژانی پشوو لە كاتی پێویست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.