له پێشبڕكێ ساڵانه‌ی شاجوانی وڵاتی هیندستان،كچێك به‌ناوی "سینی شیتی" وه‌كو شاجوانی هیندستان بۆ ساڵی 2022 هه‌ڵبژێردرا.
له ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی هیندستان،كه چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی ئاماده‌بوون،تاجی شاجوانی ساڵی 2022 له‌لایه‌ن ماناسا فاراناسی شاجوانی ساڵی رابردوو خرایه سه‌ر سه‌ری "سینی شیتی" نازناوی شاجوانی هیندیستانی پێ به‌خشرا.
شایانی باسه ئه‌مه خوولی 71 پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی شا جوانی هیندستانه كه له مۆمبای به‌رێوه چوو، سینی كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریسی له به‌شی ژمێری هه‌یه، توانی نازناوی شاجوانی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت .
ئا- كامران
ژێده‌ر- سه‌یده‌تی
ڤیدیۆ.. له هیندستان شاجوانی ساڵی 2022 هه‌ڵبژێردرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.