حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 06ـی 07ـی 2022 ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند، بڕیاری دا کە لە 09ـی تەمموز تاوەکو 14ـی ئەو مانگە پشوو بێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە ڕۆژی شەممە رێکەوتی 09ـی تەمموز، تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 14ـی تەمووزی 2022 لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە جگە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە کە بەپێی خشتەی خۆیان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.