Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:28

حكوومه‌ت رێکارەکانی قوربانی و سەربڕینی ئاژەڵانی لە جەژنی قوربان دیاری كرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رێکارەکانی قوربانی و سەربڕینی ئاژەڵانی لە جەژنی قوربان دیاری كرد.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوە و سەرهەڵدانی نەخۆشی تای خوێن بەربوون کە لە ئێستادا هەیە، وە بەرێوەچوونی مەڕاسیمی قوربانیکردن بەشێوازێکی تەندروست و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان جەخت دەکەینەوە لەم رێکارانەی خوارەوە، بە مەبەستی پەیڕەوکردنیان لەلایەن هاووڵاتییان و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەکان بۆجێبەجێکردنیان :

1- لە ڕۆژانی جەژنی قوربان کوشتارگەکان کراوەبن و پزیشکی فێتێرنەری لە کوشتارگە هەڵدەستێت بەو ئەرکەی بەپێی یاسا و رێنماییەکان بۆی دیاریکراوە.

2- ناوی ئەو کوشتارگانەی کە لە ڕۆژانی جەژن کراوەن لە میدیاکان و یەکە کارگێرییەکان ڕابگەیەنرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان ئاژەڵەکانیان لەم کوشتارگانە سەرببڕن .

3- پێویسته ئاژەڵەکان لەسەربڕخانەی فەرمی سەر ببڕدرێن بۆ ئەوەی لەلایەن پزیشکی فێتێرنەری تایبەتمەند پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینیان بۆ ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕینخانەکان رێگەپێدراو نییە.

4- پێویستە ئاژەڵەکە ساغ بێت و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نەبێت و گەنە (قڕنە) و مشەخۆری دەرەکی لەسەر نەبێت .

5- بەکارنەهێنانی هەر جۆرە دەرمانێک بۆ ئاژەڵەکان، هەر ئاژەڵێک دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشی پێدرابێت نابێت راستەوخۆ سەر ببڕدرێت و پێویستە ماوەی سەربڕین دوای چارەسەرکردن بە دەرمان، بەپێی رێنمایی پزیشکی فێتێرنەری تایبەتمەندی خودی دەرمانەکە بێت .

6- پێویستە ئەو کەسەی قوربانی ئەنجام دەدات گشت ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەکاربهێنێت بە تایبەتی بەکارهێنانی دەستکێش ....هتد .

7- ڕێنمایی هاووڵاتییان بکرێت کە 24 کاتژمێر گۆشت لە ساردکەرەوەکان هەڵبگرێت دواتر بە کاربهێنرێت .

8- فرێنەدانی پاشماوەی بەربڕین و ئاژەڵ لە شەقام و کۆڵان و بازاڕ ..هتد.

9- رێنمایی هاووڵاتییان بکرێت لە کاتی دابەشکردنی گۆشتی قوربانی پێویستە کیسی نوێ و ڕوون و بێ رەنگ بەکاربهێنرێت .

 10- لە کاتی گواستنەوەی گۆشت ڕەچاوی پلەی گەرمی گونجاو بکرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.