ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی قه‌ته‌ڕ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ستنی ماسكی له شوێنه گشتییه داخراوه‌كان كرده‌وه ئیجباری و ناچاری به‌هۆی زۆربوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی په‌تای كۆڕۆنا له‌و وڵاته‌دا.
ئاژانسی دهنگوباسی قه‌ته‌ڕ (قه‌نا) بڵاوی كرده‌وه: به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ستنی ماسك له‌لایه‌ن هاووڵاتییان له ته‌مه‌نی سه‌رووی 6 ساڵییه‌وه كرایه‌وه زۆره‌ملێ له سه‌رجه‌م شوێنه گشتییه داخراوه‌كاندا.
ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره‌كه له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستی و شوێنه‌كانی كاركردن و گواستنه‌وه‌ی گشتی و مزگه‌وت و هۆڵه‌كانی وه‌رزشی و بازاڕ و مۆڵ و سینه‌ماكان و هه‌موو شوێنه گشتییه‌كانی تر جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی قه‌ته‌ڕ داواشی كرد هه‌موو هاووڵاتییان پابه‌ندبن به ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان به‌هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕأبردوو له وڵاته‌كه‌یاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.