پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 06ـی 07ـی 2022 دوو تۆمەتباری بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ر. ع. ا) و (ک. س. ا) دەستگیر کرد کە بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو.
ڕاشیگەیاند: تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین)دا گیرا.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگە کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.