سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی بوونی مه‌ترسییه‌وه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدای پایته‌خت لێدرا.
زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه له شاری به‌غدا لێدراوه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه.
له‌م ماوه‌یه‌دا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه چه‌ندینجاره زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه به‌هۆی دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان لێ ده‌دا.
مانگی ڕابردوو چه‌ند جارێك هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و واشنتۆنیش وه‌ك هه‌میشه میلیشیا چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێرانی به ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشانه تۆمه‌تبار كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.