سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار دوای تێپه‌ڕبوونی 3 مانگ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ خوار 100 دۆلار دابه‌زی.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ڕێژه‌ی زیاتر له 4% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا كه نزیكه‌ی 5 دۆلار بوو، نرخی ئه‌م جۆره‌ی نه‌وت ئێستا به 98 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئهمهركیش به‌هه‌مانشێوه دابه‌زی و ڕێژه‌ی زیاتر 4% كه نزیكی 5 دۆلار بوو به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست دا و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به 95 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
شه‌وی ڕابردووش ئاستێكی به‌رچاو له دابه‌زینی نرخی نه‌وت تۆماركرابوو و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 8.86 دۆلار به‌هایه‌كه‌ی له‌ده‌ستدابوو و گه‌یشتبووه 102.77 دۆلار، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش 8.93 دۆلار دابه‌زی بوو و ببووه 99.50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.