پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌نگۆی زیادبوونی نرخی خزمه‌تگوزاری و كاره‌با له شاره نیشته‌جێكانی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه له كاتی ئێستادا بیرۆكه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یان له ئه‌جیندادا نییه.
پارێزگا له ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بە مەبەستی ڕەواندنەوەی ئەو دەنگۆیانەی پروپاگەندە بۆ زیادبوونی نرخی خزمەتگوزارییەکان و کارەبا لە شارە نیشتەجێبووەکان دەکەن، وەک پارێزگای هەولێر ئه‌م ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه بەردەوام جەخت لەسەر بەرژەوەندی گشتی چین و توێژەکانی هاوشاریان دەکه‌ینه‌وه و ئەوەش دووپات دەکەینەوە کە لە کاتی ئێستادا بیرۆکەی زیادبوونی نرخی خزمەتگوزارییەکان و کارەبا لە شارە نیشتەجێبووەکان لە ئەجیندامان نییە .
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەر کۆمپانیایەک پێچەوانەی ڕێنماییەکانی پارێزگا بێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەل دەکرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.