بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزین لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان 274 بەنزیخانە سزادراون لە ساڵی 2022، تاوەکو کوالێتی بەنزینەکەیان چاک دەکەن بە داخراویی دەمێننەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە ئامارێکی بڵاوکردۆتەوە ئاماژەی بەوە داوە کە 274 بەنزینخانە سزا دراون، سزای هەر بەنزینخانەیەک 500 هەزار دینار تاوەکو 2 ملیۆن دینارە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە پارێزگای هەولێر 167 بەنزینخانە، دهۆک 49 بەنزینخانە، سلێمانی و هەڵەبجە 58 بەنزینخانە سزا دراون.
هەر لە ئامارەکە هاتووە کە تاوەکو ئێستا بڕی سزاکان نزیکەی 300 ملیۆن دینارە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختیشی کردۆتەوە کە بەنزینخانەکان دادەخرێن تاوەکو کوالێتی بەنزینەکەیان چاک دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.