ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-7-2022 لەكاتژمێر 8:33 خوولەكەی بەیانی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە101 دۆلارو 51 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس گەیشتە 99 دۆلار و 33 سەنت.
دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاردا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 10 دۆلار و 02 سەنت.
دابەزینی نەوت لەكاتێكدایە كە پێشتر جی پی مۆرگان شرۆڤەكاری بانكی پێشبینی كردبوو ئەگەر ڕووسیا بڕیاری تۆڵەسەندنەوە لە سزاكانی ئەمەریكا و ئەوروپا بدات و بە بازاڕكردنی نەوتەكەی ڕابگرێت، ئەمساڵ نرخی نەوت بۆ سەرووی 380 دۆلار بەرز دەبێتەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 101 دۆلارو 51 سەنت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.