ڤیدیۆ كلیپی سەما ، نوێترین بەرهەمی گۆرانی بێژ ڕابەر كوردستانییە كە بە هاوكاری دەستەی هەڵپەڕكێی نیشتمان هاتۆتە بەرهەم.
سەما بەرهەمێكی شاد و هەڵپەڕكێیە كە پێك هاتووە لە دوو گۆرانی هونەرمەندی گەورەی گەلەكەمان مامۆستا سەید عەلی سەردەشتی.
لەوبارەیەوە ڕابەر كوردستانی ڕایگەیاند: ئامانج لە دووبارە كردنەوەی ئەو شێوازە كارانە بە مۆسیقای تازەو تۆماركردنێكی سەردەمیانە تەنیا زیندوو ڕاگرتنی ئەم بەرهەمانەیە كە لە ئێستادا مەترسی لەناوچوون و لەبیر كردنیان لەلایەن جیلی گەنجانی ئەوڕۆە زۆر بووە.
هەروەها ڕاشیگەیاند: بەردەوام دەبێت لە بەسەر كردنەوەی ئەو شێوازە بەرهەمانە كە پێویستە گەنجی كورد پێی ئاشنا بێت.
ڕێكخستنی مۆسیقای ئەو بەرهەمە لەلایەن فەرهادی كووهی بە ژەنیاری كەریم ساڵحی و ئومید دەبباغی ئەنجام دراوەو هەروەها كاری دەرهێنانی لەلایەن ناسر حەیدەری بۆ كراوە.
ڤیدیۆ كلیپی سەما بڵاو كرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.