Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:47

هونه‌رمه‌ند "نه‌ژاد نه‌جم" له‌ رۆژهەڵاتی کوردستان وۆرك شۆپێكی شانۆیی سازكرد

کوردستان TV
100%


( مامەڵەی  ئەکتەر لەگەڵ شوێن لە نمایشی شانۆی شەقامدا )ناونیشانی وۆرک شۆپێک بوو،لە میانەی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقامی ناڵەشکێنە لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ شانۆکار و سەرۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک ( نەژاد نەجم )ڕێکخرابوو .

له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سازدانی وۆرك شۆپه‌كه‌ له‌لێداونێكی تایپه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی داهونه‌رمه‌ند "نه‌ژاد نه‌جم" ووتی" لە وۆرک شۆپەکەی كه‌ له‌ شاری بۆكان ئه‌نجام دا (  40) کەس بەشداربوون کە بەشێکیان پێکهاتبوون لە رەخنەگری شانۆیی و دەرهێنەر و ئەکتەرانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە ".
هه‌روه‌ها ووتی "ئەنجامی وۆرک شۆپەکەش بە 2نمایشی شانۆیی لە دوو شوێنی جیاواز کۆتایی هات ".
ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.