ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایره‌ن میونشن مكوڕبوونی خۆی به كارگێڕی تیپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه كه له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا ده‌ستبه‌رداری تیپه‌كه‌ی ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچی لیڤاندۆڤسكی تا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه باڤاریه‌كه هه‌یه، به‌ڵام ئاره‌زوو ده‌كات ریزی یانه‌كه به‌جێبهێلێت و ئومێد ده‌خوازێت بۆ بارسێلۆنا یاری بكات.
لای خۆیه‌وه فابیۆ رۆمانۆ شاره‌زا له بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای كرد كه هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی لیڤاندۆڤسكی نه‌هاتووه‌و مكوڕه له‌سه‌ر رۆیشتنی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی، لیڤاندۆڤسكی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌سه‌ر ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی گرێبه‌ستی نێوانیان ڕێكهوتووهو هیچ یانه‌یه‌كیش نه‌چۆته نێوانیان، به‌ڵام تاكه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میدا یانه‌ی بایرن میونشنه كه له نوێترین هه‌ڵوێستی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه‌دا هاتووه به كه‌متر له په‌نجا ملیۆن یۆرۆی كاش ده‌ستبه‌رداری نابێت، بارسێلۆناش چل ملیۆن یۆرۆی بۆ واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه خستۆته‌ڕوو.
لیڤاندۆڤسكی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن خۆی یه‌كلاكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.