له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانانی تۆپی پێ، یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی له‌گه‌ڵ ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان گه‌یشته ڕێككه‌وتن.
له ده‌ستپێكی هه‌فته‌ی داهاتوو دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی، یانه‌ی یوڤێنتوس و ئه‌نخێل دی ماریا به فه‌رمی گرێبه‌ستی نێوانیان واژوو ده‌كه‌ن، گرێبەستى دی ماریای ته‌مه‌ن سیی و چوار ساڵ له‌گه‌ڵ بیانكۆنێری بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزه.
دی ماریا به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێ بگاته رێككه‌وتن له‌لایه‌ن زۆرێك له یانه‌كانی ئه‌وروپا كرابووه ئامانج، بەڵام دواجار ناوه‌ڕاستكاره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه سێریا ئه‌ی كرده وێستگه‌ی داهاتووی یاریكردنی.
هاوكات ئاژانسه‌كانی هه‌وڵ دووپاتیان كرده‌وه كه شەممەى داهاتوو پۆڵ پۆگبای فه‌ره‌نسی دەگاتە شاری تۆرینۆ بۆ ئه‌نجامدانی پشکنینەکان و واژوو کردنی گرێبەست لەگەڵ یوڤێنتوس.
یوڤێنتوس له‌گه‌ڵ ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی گه‌یشته ڕێككه‌وتن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.