به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان ڕایگه‌یاند كه لە ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی قورباندا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوە دەبن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی، سەنتەری چارەسەر بە تیشكی شێرپەنجە، سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە، تیمەکانی (چاودێری تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها کلینیکە ڕاوێژکارییەکانی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا ئه‌وانیش کراوە دەبن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کت‌وپڕ، دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.