ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌فه‌رمی وازهێنانی خۆی له سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگاران ڕاگه‌یاند، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه كه له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رۆكێكی تر دیاری ده‌كه‌ن.
جۆنسن دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م شوێنی مانه‌وه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌خت ڕایگه‌یاند: له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌وڵێكی زۆرم دا و له كۆتاییدا بڕیارم دا له كاره‌كه‌م به‌رده‌وام بم، چونكه هه‌ستم كرد ئه‌مه كار و ئه‌ركی منه كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران بمێنمه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: تا حكوومه‌تێكی نوێ داده‌مه‌زرێ و سه‌رۆكێكی نوێ دیاری ده‌كرێ، كاره‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا ڕاده‌په‌ڕێنم.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: شانازی به هه‌موو كاره‌كانی ڕابردوومه‌وه له حكوومه‌تدا ده‌كه‌م، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا دروست كرد و چه‌ندان یاسای باشمان له په‌رله‌مان ده‌ركرد، هه‌روه‌ها له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا و وه‌رگرتنی ڤاكسین و نه‌هێشتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كاری جیدیمان كرد، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئۆكراینا به‌رامبه‌ر ڕووسیاش، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پاڵپشتی و هاوكاریكردنی ئۆكراینا بۆ گه‌یشتن به ئازادی.
جۆنسن گوتیشی: كاری نایابمان له‌بواری وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه كرد، پڕۆژه‌ی مه‌زنه‌كانمان به حه‌ماس و چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانیا ئه‌نجام دا و پێویستیشه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كار و پڕۆژانه به‌رده‌وام بین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها گوتی: گۆڕینی حكوومه‌ت كارێكی زه‌حمه‌ته به‌تایبه‌تیش كه ئێمه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێناوه، ڕأسته له‌هه‌ندێ لایه‌ن دواكه‌وتین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌ختی دۆخی ئابووری ناوه‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بووه، بێگومان دڵگرانیش ده‌بم كه ناتوانم له گفتوگۆ و بیروڕاكانی پڕۆژه نوێیه‌كان ئاماده نابم ئه‌وانه‌ی كه له داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
هاووڵاتییانی به‌ریتانیشی دڵنیا كرده‌وه كه سه‌رۆكێكی نوێ دێت و وڵات له‌م دۆخه سه‌خت و ئاڵۆزه‌دا پێش ده‌خات. جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر سه‌رۆك و حكوومه‌تێكی نوێ بێت پاڵپشت و هاوكاری ده‌بێت.
له كۆتاییدا دووباره ئاماژه‌ی به‌وه‌دایه‌وه كه له ئێستاوه تا سه‌رۆكێكی نوێ دیاری ده‌كرێت، ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك بۆ خزمه‌تكردنی وڵات كاره‌كان ڕاده‌په‌ڕێنێ و به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.