سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان 5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌م گه‌یشتبووه خوار 100 دۆلار.
هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 4.68 دۆلاری هاته‌سه‌ر و به ڕێژه‌ی 4.7% نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه گه‌یشته 105.37 دۆلار.
نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك 5.11 دۆلاری هاته‌سه‌ر و به‌ڕێژه‌ی 5.2% به‌رز بووه‌وه و ئێستا به 103.64 دۆلاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.