Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:23

ئه‌م دوو كه‌سه‌ دزییان له‌ مزگه‌وت كردووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وێنه‌ی دوو كه‌سی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ دزییان له‌ مزگه‌وت كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ڕایگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا لەلایەن بەڕێوه‌بەرایەتی ئەوقافی سۆرانه‌وه‌ نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا ئاگادارکرایه‌وه‌ بە ھەبوونی 2 تاوانی دزی لە مزگەوتەکانی برایەتی و عه‌بدوڵا قادر لە گوندی دێلزیان.

ڕاشیگه‌یاند: دوای چوونی مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا کۆمەڵێک کەلوپەلی کارەبایی لە مزگەوتی برایەتی دزراوە، هه‌روه‌ها لە مزگەوتی عه‌بدوڵا قادر قاسەیەکی خێرخوازی شکێندراوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای بەدواداچوونی وردی مەفرەزەکانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی دیانا، توانیان بە کەمتر لە 5 کاتژمێر 2 تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و دوای ئاگادارکردنەوە دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، هه‌ردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ردوو تاوانباره‌كه‌ دانیان بە تاوانەکەیان داناوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.