Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:31

بۆ ڕۆژانی جه‌ژن.. دوو نه‌خۆشخانه‌ له‌ هه‌ولێر 24 كاتژمێر كراوه‌ ده‌بن

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاماژی به‌وه‌دا كه‌ له‌ ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان دوو نه‌خۆشخانه‌ 24 كاتژمێر له‌ پێشوازی هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ده‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری شاری هەولێر دەکەینەوە لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان هەردوو نەخۆشخانەی ئێمرجنسی، فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە پێشوازی هاووڵاتییان ده‌بن.

ڕاشیگه‌یاند: هاووڵاتییان بۆ هەر حاڵەتێکی پێویست دەتوانن سەردانی ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ بکەن كه‌ 24 کاتژمێر لە پێشوازییان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەشی نۆرینگەی دەرەکی لە نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات بۆ هەمان مەبەست بەشێوەی 24 کاتژمێری لەبەردەوامیدا دەبن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ بەرچاوڕوونی هاووڵاتییان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ نەخۆشخانەی ئێمرجنسی پێشوازی لە حاڵه‌تەکانی (مێشک و دەمار، هەناو، شکان، ڕووداوی گولە) ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.