Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:30

له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه‌سێك كوژرا

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ئاشكرایان كرد كه‌ ئه‌مشه‌و كه‌سێك له‌نێو سنووری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژراوه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 4 هاوڕێی ده‌ستگیركراون.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ هاووڵاتییه‌كی میسڕییه‌ و وه‌ك كرێكار له‌نێو یه‌كێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ نیشته‌جێیه‌كانی سنووری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كاری ده‌كرد.

هۆكاری مردنه‌كه‌ی تا ئێستا نه‌زانراوه‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ كاتی كاركردن گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئاسه‌واری سووتانیش به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ دیار بووه‌.

هێز ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ 4 هاوڕێی نزیكی كوژراوه‌كه‌یان كه‌ ئه‌وانیش هاووڵاتی میسڕین ده‌ستگیركردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.