Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:20

ته‌ندروستی كۆیه‌ 7 حاڵه‌تی تووشبوونی كۆلێرای ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی كۆیه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ فه‌رمی تۆماركردنی 7 حاڵه‌تی كۆلێرای له‌ قه‌زاكه‌یان ڕاگه‌یاند:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند: دوای زیادبوونی ئامارەکانی داخڵبوونی نەخۆش لە نەخۆشانەکانی قه‌زای كۆیه‌، وەرگرتنی سیمپڵ لە نەخۆشەکان بۆ پشکنینی نەخۆشی کۆلێرا ئه‌نجامدرا و ڕه‌وانه‌ی تاقیگەی سەرەکی هەولێر كرا.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ 7 له‌ پشكنینه‌كان پۆزه‌تیڤن واته‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆلێران.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و 7 كه‌سه‌ی تووشی كۆلێرا بوون، 5 كه‌سیان خه‌ڵكی ته‌قته‌قن و 2 حاڵه‌ته‌كه‌ی تریش خه‌ڵكی ‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای كۆیه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی كۆیه‌ داوای له‌ هاووڵاتییان كرد پابه‌ندی ڕێنماییه‌ خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان بن كه‌ خۆی ‌ له‌ پاكوخاوێنی كه‌سی و دڵنیابوونه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ و خۆراك ده‌بینێته‌وه‌. ‌

هه‌روه‌ها داواشی كرد له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی سكچوون،‌ هاووڵاتییان به‌ زووترین كات سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییه‌ پزیشكییه‌كان و سه‌لامه‌تییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.