Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:24

له‌ هه‌ولێر 14 به‌نزینخانه‌ی تر سزا دران

هه‌ولێر .. به‌دواداچوون بۆ خراپی كوالێتی به‌نزین ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی سزادانی 14 به‌نزینخانه‌ی تری ڕاگه‌یاند به‌هۆی خراپی فرۆشتنی به‌نزین و ده‌ستكاریكردنی كوالێتییه‌كه‌ی.

پارێزگا ڕایگه‌یاند: بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین، لەم هەفتەیەدا 14 بەنزینخانەی تر لە هەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

ڕاشیگه‌یاند: به‌مه‌ش کۆی گشتی ئەو بەنزینخانانه‌ی كه‌ لە سەرەتای مانگى 6ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ سزادراون 136 بەنزینخانەن.

پارێزگای هه‌ولێر بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى، ناوی 2 به‌نزینخانه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ بریتین له‌:-

یەکەم/ بەنزینخانەی  MH

دووەم/ بەنزینخانەی ڕێگاى بەحرکە

پارێزگا هاوڵاتییانی شاری هه‌ولێری دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاووڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن.

داواشی لە هاووڵاتیان كرد لە کاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچییەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتییەکەى، لە زووترین کاتدا ئاگادارى قائیمقامییەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.