Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:22

لە کابینەی نۆیەم مۆڵەت بە 201 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی زیاتر لە 11 ملیار دۆلار دراوە

کوردستان TV
100%

كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 28ـی ته‌ممووزی 2019 تاوه‌كوو 27ـی حوزه‌یرانی ساڵی 2022 له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌ تایبه‌ت سێكته‌ره‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجام داوه‌ و لەو‌ ماوه‌یەش دا  مۆڵەتی بە 201 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 11 ملیارو 562 ملیۆن و 93 هەزار دۆلار لەسەر رووبەری 10 هەزار و 603 دۆنم زەوی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان داوە كه‌ به‌شێكی زۆری ئەو پڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئه‌نجام دراون.

ساڵی 2019

ساڵی 2019 كه‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م بوو، 16 پڕۆژه‌  مۆڵەتیان وەرگرتووە، كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە بوون و سەرمایەکەیان 485 ملیۆن و 204 هەزار و 256 دۆلار بووه‌.

ساڵی 2020

ساڵی 2020 كه‌ تێیدا په‌تای كۆرۆنا سه‌رجه‌م جیهانی گرته‌وه‌ و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی بێبه‌ش نه‌بوو، به‌ڵام 76 پڕۆژه‌ له‌و ساڵه‌دا مۆڵەتیان وەرگرتووە، كه‌ له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ ته‌نیا 2 پڕۆژه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵكو 74 پڕۆژه‌کەی دیکە له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون، كه‌ كۆی گشتی پڕۆژه‌كانیش بە سەرمایەی یەک ملیار و 984 ملیۆن و 591 هەزار و 500 دۆلار بووه‌ و له‌و بڕه‌دا وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی یەک ملیار و 967 ملیۆن و 25 هەزار و 500 دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە و پرۆژە هاوبەشەکانیش بە بڕی 17 ملیۆن و 566 هەزار دۆلار ئەنجام دراون.

ساڵی 2021

ساڵی 2021 پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بوون تێیدا 70 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر مۆڵەتیان وەرگرتووە،‌ له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه‌ له‌ ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه‌ و یەک پڕۆژه‌ش به‌ هاوبه‌شی بووه‌ و 68 پڕۆژه‌كه‌ی دیکە له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵییه‌وه‌ جێبه‌جێ كراون، كه‌ سه‌رمایه‌ی هه‌ر 70 پڕۆژه‌كه 8 ملیار و 515 ملیۆن و 645 هەزار و 864 دۆلار بووە.‌

ساڵی 2022

له‌ 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی ،2022 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به‌ شێوه‌یه‌ك  کە 35 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌ بواره‌ جیاوازه‌كان مۆڵەتیان وەرگرتووە بە سه‌رمایه‌ی 330 ملیۆن 696 هەزار و 265 دۆلار و سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانەوە جێبه‌جێ كراون.

کۆی گشتی پرۆژەکان

به‌مجۆره‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵەتی بە 201 پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان داوه‌، كه‌ سەرمایەکەیان 11 ملیار و 562 ملیۆن و 93 هەزار دۆلار  بووە و لەسەر رووبەری 10 هەزار و 603 دۆنم زەوی ئه‌نجام دراون.

پرۆژەکانیش بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بوون و بەشی زۆری ئەو پرۆژانەش لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون.

پارێزگای هەولێر

 پارێزگای هەولێر لەو رێژەیە 87 پڕۆژه‌ به‌ سەرمایەی 8 ملیار و 906 ملیۆن و 806 هەزار و 129 دۆلار بەرکەوتووە و پرۆژەکانیش لەسەر رووبەڕی 4 هەزار و 861 دۆنم ئه‌نجام دراون.

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەم دێت کە 53 پڕۆژه‌ی به‌ سه‌رمایه‌ی یەک ملیار و 559 ملیۆن و 982 هەزار و 213 دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و 928 دۆنمی  تێدا ئەنجام دراون.

‌پارێزگای دهۆك

 له ‌پارێزگای دهۆك 45 پڕۆژه‌ به‌ سەرمایەی 589 ملیۆن و 554 هەزار و 88 دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 750 دۆنم زەوی ئەنجام دراون.

پارێزبای هەڵەبجە

لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک پرۆژە بە سەرمایەی 6 ملیۆن و 846 هەزار دۆلار لەسەر رووبەری 7 دۆنم زەوی ئەنجام دراوە.

ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان

 لە ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان 10 پڕۆژه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی 333 ملیۆن و 475 هەزار و 89 دۆلار و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 935 دۆنم زەوی ئەنجام دراون.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین

لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین 5 پڕۆژه‌ بە گوژمەی 125 ملیۆن و 429 هەزار و 481 دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 119 دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئەنجام دراون.

سێکتەرە جیاوازەکان

گرنگترین ئه‌و سێكته‌رانه‌ی کە پڕۆژه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوە، بریتییە له‌ سێكته‌ری بازرگانی  کە 49 پڕۆژه‌ بووە به‌ سه‌رمایه‌ی 638 ملیۆن و 265 هەزار و 11 دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 709 دۆنم زه‌وی.

پرۆژەی بانكه‌كانیش 2 پڕۆژه بوون به‌ سه‌رمایه‌ی 19 ملیۆن و 415 هەزار دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 1.2 دۆنم زه‌وی.

 پرۆژە تەندروستییەکانیش 12 پڕۆژه‌ بوون به‌ سه‌رمایه‌ی 92 ملیۆن و 345 هەزار و 500 دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 15 دۆنم زه‌وی.

پرۆژەی پیشه‌سازی 58 پڕۆژه‌ بوون به‌ سه‌رمایه‌ی 1 ملیار و 771 ملیۆن و 220 هەزار و 943 دۆلار و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 190 دۆنم زەوی.

پرۆژەی خزمه‌تگوزاری یەک پڕۆژه‌ بووە به‌ سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن و491 هەزار لەسەر رووبەری 21 دۆنم زەوی.

پرۆژەی گه‌شتیاری 29 پڕۆژه‌ بوون و به‌ سه‌رمایه‌ی 7 ملیار و122 ملیۆن و606 هەزار و 299 دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 856 دۆنم زه‌وی.

پرۆژەی فێركردن 21 پڕۆژه‌ بوون به‌ سه‌رمایه‌ی 229 ملیۆن و 946 هەزار و 290 دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 542 دۆنم زه‌وی.

پرۆژەی كشتوكاڵی 8 پڕۆژه‌ بوون به‌ سه‌رمایه‌ی 320 ملیۆن و669 هەزار و 500 دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 879 دۆنم زه‌وی.

پرۆژەکانی كه‌رتی نیشته‌جێبوون 13 پڕۆژه‌ بوون به‌ سه‌رمایه‌ی یەک ملیار 288 ملیۆن و 168 هەزار دۆلار و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و 351 دۆنم زه‌وی.

لە سێكته‌ری هونه‌ریش یەک پڕۆژه‌ ئەنجام دراوە به‌ سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن و 234 هەزار دۆلار، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 10 دۆنم زه‌وی.

لە سێکتەری وه‌رزشیش 7 پڕۆژه‌ ئەنجام دراوە به‌ سه‌رمایه‌ی 60 ملیۆن و 731 هەزار و 457 دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 25 دۆنم زه‌وی.

پرۆژە خۆماڵییەکان

له‌ كۆی ئه‌و 201 پڕۆژه‌یەی کە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەتیان پێدراوە، 197 پڕۆژەیان‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییەوە جێبه‌جێ كراون‌، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه‌ و سێ پڕۆژه‌ش به‌ هاوبه‌شی ئه‌نجام دروان.

کۆی سەرمایەی پرۆژەکان

كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی جێبه‌جێ كراون بریتی بووه‌ له‌ 6 ملیار و 618 ملیۆن و 559 هەزار  دۆلار. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی سێ پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ بریتی بووه‌ له 37 ملیۆن و 384 هەزار دۆلار‌.

ئه‌و تاكه‌ پڕۆژه‌یه‌ش كه‌ لەلایەن كۆمپانیایەکی بیانییەوە ئه‌نجام دراوە سه‌رمایه‌كه‌ی 4 ملیار و 906 ملیۆن و 110 هەزار دۆلار بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.