Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:24

دی ماریا بووه‌ یاریزانی یانه‌ی یۆڤێنتۆس

کوردستان TV
100%

ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌سه‌ركه‌وتوویی پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی ئه‌نجام دا و به‌فه‌رمی بووه‌ یاریزانی یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی.

دی ماریای ته‌مه‌ن 34 ساڵ دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی، به‌ گرێبه‌ستێكی یه‌ك ساڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی یۆڤێنتۆس كردووه‌.

به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ دی ماریا له‌ وه‌رزی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر یاریكردن له‌ خولی ئیتاڵیا، بڕی 7 ملیۆن یۆڕۆی له‌لایه‌ن‌ یانه‌ی یۆڤێنتۆسه‌وه‌ پێ ده‌درێ.

دی ماریا بۆ ماوه‌ی 7 وه‌رز له‌ ڕیزی یانه‌ی پاریس سان جێرمان یاری كردووه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا 5 ناسناوی خول و جامی فڕه‌نسای به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها 4 ناسناوی جامی یه‌كێتی و پاڵه‌وانانی ناوخۆی فڕه‌نسای له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بردۆته‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.