Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:26

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر زانیاری لەسەر کاری چاککردنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز سێ دەدات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 08ـی 07ـی 2022 دوای شکانی بۆری ئاوی ئیفراز سێ، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر گەیشتنە ئەو شوێنە و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکان و هەوڵ دەدەن بەزووترین کات و کەمتر لە 24 کاتژمێر بۆرییەکە چاک بکەنەوە.

زەردەشت سەرسام بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئەمساڵ جاری یەکەمە ئەم بۆڕییە بشکێ، زیاتر لە 9 بۆ 10 مانگە بۆرییەکە نەشکاوە.

ڕاشیگەیاند: بەهۆی زەختی زۆرەوە لەسەر بۆرییەکە و بە هۆکاری تەکنیکی ئەو بۆرییە شکاوە.

زەردەشت سەرسام جەختیشی کردەوە کە تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن، بەردەوام دەبن تاوەکو بۆرییەکە چاک دەکرێتەوە  و هەوڵ دەدەن کەمتر لە 24 کاتژمێر بۆرییەکە چاک بکرێتەوە و ئاو دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەکانی هەولێر.

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو بۆ چارەسەرکردنی گرفتی شکانی بۆرییەکانی ئاوی ئیفراز سێ پڕۆژەیەکمان ئامادە کرد و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا بۆ تەرخانکردنی بووجەیەک بۆ گۆڕینی بۆرییەکان، لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر دراوە و تەنیا ڕێکارە ئیدارییەکان ماوە و دوای ئەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.