سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 08ـی 07ـی 2022 پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان بڵاو کردۆتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
لە پەیامەکەدا هەروەها نووسیویەتی "جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی، هیوادارم ڕۆژانی جەژن، بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن."
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش داوە کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، بەداخەوە ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم ڕۆژانەدا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.