Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:09

بۆ دووربوون لە تای خوێنبەربوون لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، موسڵمانان لە تەواوی جیهاندا وەک ڕێکارێکی ئایینی ئاژەڵ سەردەبڕن بۆ قوربانی، ئەمساڵیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون کە لە ڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێنماییەکی بڵاو کردۆتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ پاراستنیان لە نەخۆشییەکە ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 08ـی 07ـی 2022 لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون پێوستە لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێبەجێ بکرێت کە ڕێنماییەکانیش ئەمانەن:-

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕخانانەدا بێت کە ڕێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .

2-  لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵدا و کەوڵکردن و پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەی پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی وەک ( دەستکێش ،جزمە ، سەدریەی پلاستیك، ماسکی دەموچاو) پێویستە بپۆشرێن.

3-  نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب)، هەروەها نابێت هاوکاری بکەن لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچەکردنی گۆشت.

4-  بەبێ دەستکێش مامەڵە لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە، دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچە پارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.

6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچە پارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.

7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە)  ڕوونکراوە.

8 - باشترە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بۆ ماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 - 8 ) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون.

9-  ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى دیکەی هەبوو باشترە نەيكڕيت يان سەری نەبڕێت بۆ دووربوون لە نەخۆشى تاى خوێنبەرببوون.

وەزارەتی تەندروستی ڕوونی کردۆتەوە کە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، هەروەها بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێرووەکانی کە لەسەر ئاژەڵەکان دەژین، بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەشەوە دەگوازرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.