Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:07

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ هەینی 08ـی 07ـی 2022 پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردۆتەوە، لەم بۆنەیەدا هیوای بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە  و هەموو جیهان دەخوازێت.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژمنی قوربان پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان دەکات و نووسیویەتی " هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان فراوانتر ببێت و ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا."

دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان فراوانتر ببێت و ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.

جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.