ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان و سەرجەم کوردستانیان دەکات.
دەقی پەیامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان:-
«بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز»
بەناوی خوای میھرەبان
پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانان و سەرجەم کوردستانیان دەکەین.
لەم بۆنە پیرۆزەدا سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرکردەی نەمری گەلی کوردستان مستەفا بارزانی و کاكە ئیدریسی ھەمیشە لە یاد و شەھیدانی کورد و کوردستان و شەھیدانی ئەنفال دەنێرین.
سڵاو و پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی پێشمەرگە دڵسۆزەکەی کوردستان، ڕێزدار سەرۆک کاک مەسعود بارزانی و سەرجەم پێشمەرگە سەربەرز و قارەمانەکانی کوردستان دەکەین.
ھەر بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک و جێگری سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیمان و مەکتەبی سیاسی و بارەگای بارزانی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان لە سنووری گشت ئەنجومەنەکان و لقەکان و مەکتەبەکان و ھەردوو فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و نوێنەرایەتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و وەزیرە بەڕێزەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین.
زۆر بە ڕێزەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە کوردانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و کوردستانییانی ھەندەران دەکەین.
پشتیوان بە خوا و بە گەلەکەمان و بە خۆمان و بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بە پێشمەرگە قارەمانەکانمان و بەو سەربەرزانەی خۆیان ناچەمێنن، مافی تەواوی گەلی کوردستان بەدەست دێنین و کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانیش بە مافی تەواوی خۆیان شاد دەبن و دەگەڕێنەوە سەر سنووری ڕەسەنی خۆیان کە ھەرێمی کوردستانە.
دووبارە پیرۆز بێت جەژنی قوربان لە ھەموو دڵسۆزان.
د. کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.