سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 08ـی 07ـی 2022 لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان ڕایگەیاند، با ئه‌م بۆنه‌يه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات، ، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گه‌يشتن به كه‌نارى ئارامى و دڵنيايى.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "با په‌يام و واتا مرۆيى و جوانه‌كانى جه‌ژن له گه‌ردنئازادى و لێبورده‌يى و لێخۆشبوو‌ن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێک بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى نوێى ئاشته‌وايى و پێكهاتنه‌وه و هه‌نگاونانى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر."
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن و جه‌ژن خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
با په‌يام و واتا مرۆيى و جوانه‌كانى جه‌ژن له گه‌ردنئازادى و لێبورده‌يى و لێخۆشبوو‌ن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێک بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى نوێى ئاشته‌وايى و پێكهاتنه‌وه و هه‌نگاونانى پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر.
با ئه‌م بۆنه‌يه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گه‌يشتن به كه‌نارى ئارامى و دڵنيايى.
جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.