Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:18

کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا.. ئەگەری خۆڵبارین هەیە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 08ـی 07ـی 2022 پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە لە دووەم ڕۆژی جەژن ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:  پێشبینى دەکرێ ڕۆژى شەممە و یەکشەممە ئاسمانى هەرێم ساماڵ بێت، لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور بە تایبەت لە ناوچەکانى پارێزگای دهۆک.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە پلەکانى گەرمای سبەی یەکشەممەی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە دەبێت:-

هەولێر   (43-44) پلە

 سلێمانى  (41-42) پلە

 دهۆک    (42-43) پلە

 هەڵەبجە  (43-44) پلە

 کەرکووک (45-46) پلە

 گەرمیان (46-47) پلە

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ڕۆژی یەکشەممە پلەکانى گەرما یەک پلە بەزرتر دەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژى پێشوو.

ئاماژەی بەوە داوە کە ڕۆژى دووشەممە پلەکانى گەرما 4 پلە دادەبەزێت، واتە دەگەڕێتەوە بۆ ئاستى پێوانەیی خۆی (ئەمڕۆ هەینى).

کەشناسی هەروەها باسی لەوەش کردووە کە سەبارەت بە تۆز و خۆڵ پێشبینى دەکرێ ڕۆژى یەکشەممە تۆزێکى سووک دروست بێت لە باشوورى هەولێر و تۆزێکى  مامناوەند لە گەرمیان و کەرکووک و دەوروبەرى لە کاتەکانى شەودا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.