Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:09

ڕاپەڕین؛ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ خنکا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ڕاپەڕین ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 08ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، لە ناحییەی تەرمی منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان لە ڕووبارێکی نزیک سنوورەکە خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند:  ل . م . ع ڕەگەزی نێر، تەمەن 5 ساڵان، دانیشتووی ناحییەی سەنگەسەر، سەر بە قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بەگوتەی کەسوکاری لە ڕووبارێکی نزیک سنوورەکە خنکاوە.

ڕاشیگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەیان، هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ناحییەی سەنگەسەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت لە ناو ئاودا خنکاوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش دا کە پاش گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.