Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:16

وەزارەتی کارەبا: لە ڕۆژانی جەژن نزیکەی 17 کاتژمێر کارەبا دەدرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 08ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 16-17 کاتژمێر کارەبا دەدرێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، هەموو هەوڵەكانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی لە ماوەی رۆژانی جەژندا زۆرترین بڕەكارەبا بە هاووڵاتییان بدات.

ڕاشیگەیاند: بە پشتبەستن بە بەرهەمهێنانی 3 هەزار و 500 مێگاوات كارەبا، لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا ماوەكانی پێدانی كارەبا لەنێوان 16-17 كاتژمێردا دەبێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش دا کە لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 7 هەزار كرێكار و فەرمانبەر 24 كاتژمێر لە كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنتڕۆڵی كارەبای پارێزگاكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و سیانەكان و پۆلیسی كارەبا بە شێوەی ئێشكگریی لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.