Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:14

مستەفا کازمی: جەژن دەرفەتێکە بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 08ـی 07ـی 2022 لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربان ڕایگەیاند، ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق نووسیویەتی "هاتنەوەی جەژنی قوربان لە سەرجەم گەلی عێراقی شکۆدار پیرۆز دەکەم، لە سەرانسەری نیشتمان، هەروەها لە جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی بەگشتی، لە خودا داواکارم شادی و خۆشەویستی لەناوماندا پەرە پێ بدات و ئاشتەوایی بخاتە هەموو گۆشەیەکی عێراقی ئازیزەوە، هەروەها زمانی دیالۆگ و گیانی لێکگەیشتن و خۆشەویستی لەناوماندا پەرە پێ بدات.

ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئاراستەکردنی بانگەوازێکی ڕاستگۆیانە لەپێناو تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان، بەجۆرێک بەرژەوەندی گەلەکەمان و ئاسایش و خۆشگوزەرانی خەڵک بکەینە خەمی سەرەتا و کۆتایی؛ ئەمەش لەپێناو گەیشتن بە کرانەوەیەکی نزیکی ئەو بنبەستە سیاسییەی ئێستا هەیە، بۆ ئەوەشی خێر و خۆشی و شکۆمەندی لە وڵات بەدی بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.