Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:14

بەڕێوەبەری گەشتوگوزار: پێشبینی دەکرێت لەم جەژنەدا 200 ھەزار گەشتیار بێنە ھەولێر

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەولێر ئاشکرای کرد، پێشبینی دەکرێت لەم جەژنەدا 200 ھەزار گەشتیار بێنە ھەولێر، بۆ ئەو مەبەستەش بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران ئامادەکاریی تەواو کراوە.

ئیسماعیل مینەخان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری ھەولێریان کردووە و ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگاکانی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و لە ماوەی تەنیا شەش مانگدا ١,١١٧,٣٩٥ گەشتیار سەردانی شاری ھەولێر و دەوروبەریان کردووە، بە بەراورد بە پێشوو ڕێژەی بە ١٥% ژمارەی گەشتیاران بەرز بووەتەوە و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی ھەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داھات، بە شێوەیەکی باشتر بایەخ بە سێکتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێکتەرە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ھەنگاوی چاکسازی و ئاسانکاری لە بەرژەوەندی سێکتەرەکەدا گرتووەتەبەر و ئەمەش کاریگەریی لەسەر بەرزکردنەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ ھەرێمی کوردستان ھەبووە.''

بەگوێرەی دوایین ئامار، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێردا لە ماوەی تەنیا شەش مانگی ٢٠٢٢دا ١,١١٧,٣٩٥ گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگاکانی عێراق و بیانی سەردانی ھەولێر و دەوروبەریان کردووە، لەم ژمارەیەدا ٢٣٨,٥٣١ گەشتیاریان بیانین، ئەمەش لە کاتێکدایە ئێستا لە شاری ھەولێر ھەفتانە ھەر جارەی لە یەکێک لە پارکەکاندا ئاھەنگ و کەرنەڤاڵی ھونەری و مۆسیقی بۆ گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی ڕێک دەخرێت و ئاسانکاریی زۆریش بۆ گەشتیاران دەکرێت.''

لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی قوربان، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەولێر راشیده‌گه‌ێنێت: ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز و پێشوازی لە گەشتیاران زۆر بەباشی کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش :

1-‌ لیژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە پێداویستیی گەشتیاران لە بازگەکان پێکھێندراون .

2-‌ دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەکانمان بەسەر گرووپە گەشتیارییەکان و گەشتیاراندا، بۆ ئەوەی ھاوکاربین بۆ چارەسەرکردنی ھەر ڕووداوێک یان گیروگرفتێک.

3-‌ دابینکردن و دانانی ئاوی خواردنەوە و پێدانی شیرینی و ڕێنماییی پێویست بە گەشتیاران لە دەروازەکانی شاری ھەولێر.

4- پێکھێنانی پێنج لێژنە بۆ بەدواداچوون لە ڕەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان بۆ دلنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەواو بە گەشتیارانی ئازیز لە بنکە گەشتیارییەکان.

5-‌ لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵەی میوانخانەکان و چێشتخانەکانی کوردستان/لقی ھەولێر ڕاسپێردرا بۆ دڵنیابوون لە کردنەوەی گشت ڕێستۆرانتەکان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، بەپێچەوانەوە ئەوەی پابەند نەبێت بەشێوەی یاسایی سزا دەدەرێت.

6- پێکھێنانی لیژنەی تایبەت بۆ چاودێریکردنی نرخ لە شوێن و بنکە گەشتیارییەکاندا لە سنووری پارێزگای ھەولێر.

7-‌ لەلایەن لیژنەکانی گەشتوگوزاری ھەولێرەوە چاودێریی بنکە گەشتیارییەکان دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکانی کۆلێرا و ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

8- دابەشکردنی ڕێنمایی و وشیارکردنەوەی گەشتیاران لە دورکەوتنەوە و مەلەوانینەکردنیان لە سەرچاوە ئاوییەکاندا.

 

ئیسماعیل مینەخان ڕوونیشی کردەوە: ئامادەکاریی زۆر باشمان کردووە و پێشبینی دەکەین بۆ ئەم جەژنە 200 ھەزار گەشتیار بێنە پارێزگای ھەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.