Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:27

مەترسییەكانی پاك نەكردنەوەی زمان

کوردستان TV
100%

پاكردنەوەی ددان لەدوای هەموو ژەمە خۆراكێك و پێش خەوتن بەس نیە بۆ پاراستنی تەندروستی دەم و ددان ئەگەر چەند خولەكێك تەرخان نەكرێت بۆ پاككردنەوەی زمان ، چونكە پاك نەكردنەوەی زمان مەترسی و زیانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە ، چونكە زمان وەك موگناتیسی راكێشانی بەكتریا وایە كەلەسەر رووی زمان كۆدەبێتەوە و بەهەموو دەمدا بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی كۆمەڵێك كێشە و نەخۆشی كەزیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە ، ئەوانیش:

بۆنی ناخۆشی ناو دەم: ئەم كێشەیە بەیەكەم نیشانەی پاك نەكردنەوەی زمان دادەنرێت ، لەكاتێكدا بەكتریا لەبەشی دواوەی زمان كۆدەبێتەوە و گەشە دەكات و دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنێكی ناخۆشی بێزاركەر.
لاوازی هەستی چێژكردن: كۆبونەوەی بەكتریا و پاشماوەی خۆراك و خانە مردووەكان لەسەر رووی زمان دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەستی چێژكردن.
گۆڕانی رەنگی زمان بۆ رەش: كۆبونەوەی پاشماوەی خۆراك و خواردنەوەكان لەسەر زمان و پاك نەكردنەوەی وادەكات رەنگی زمان وەك رەش دەربكەوێت.
كەڕووی ناودەم: كۆبونەوەی لەڕادەبەدەری بەكتریا لەناو دەم بەهۆی پاك نەكردنەوەی زمان دەبێتە هۆی شێواندنی رووی زمان و دروستبوونی پەڵەی سپی كە بەوەرگرتنی چارەسەری دژە كەڕوو و بەردەوامی پاكردنەوەی زمان چاك دەبێت.
هەوكردنی پووك: بەكتریا لە زمانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ددان و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی رەگی ددان كە بریتیە لە هەوكردنێكی درێژخایەن و زیانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

ژێده‌ر -تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.