یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامی 100 مەتری وەرگەڕاو لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداو دوانی دیکەش برینداربوون.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوکێدا بڵاویكردهوه، بهیانی ئهمڕۆ شهممه 9 ى 7 ى 2022، کاتژمێر شهشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لهیهكهم ڕۆژی جهژنی قورباندا، لەسەر شەقامی 100مەتری، لەدەروازەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی ڕێگای بەحرکە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج)ی تایبەت بەخێراییەک ڕۆیشتوە کە نزیکبووە لە 200 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، کاتێک گەیشتۆتە پێچە بازنەییەکەی سەر ئەندەرپاس، کۆنترۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە، لەپاش خۆکێشانی بە شۆستەو ڕاگرەکان.
فازڵ حاجی راشیگهیاندووه، لەدەرەنجامی ڕوداوەکە 2 کەس گیانیان لەدەستداو 2 کەسی تریش زۆر بەسەختی زامداربوون، جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر کە بەر ڕێگاو ئۆتۆمبێلەکە کەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.