Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:18

پێشبینی كەشناسی هەرێمی كوردستان بۆ كەشوهەوای دوو رۆژی یەكەمی جەژن

کوردستان TV
100%


 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی بڵاویكرده‌وه‌: ئەمڕۆشەممە 9 ى 7 ى 2022، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە هەندێک ناوچەى جیا جیا .
بەپێی پێشبینی كەشناسی هه‌رێمی كوردستان، پلەكانی گەرما ئەمڕۆ به‌راورد به‌دوێنێ، بەرزدەبنەوەو بەرزترین پلەکانی گەرما له‌پارێزگاكانی هه‌رێم له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 43 پله‌، دهۆك 41 پله‌ ، سلێمانی 40 پله‌، هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ ، كه‌ركوك 44 پله‌.: 
کەشناسی ھەرێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌دووه‌م رۆژی جه‌ژندا، پله‌كانی گه‌رما به‌نزیكه‌ی 1 تا 2 پله‌ به‌راورد به‌ئه‌مڕۆ به‌رزده‌بنه‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هه‌ولێر 44 پله‌ ، دهۆك 42پله‌ ، سلێمانی 44 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 44 پله‌ ، كه‌ركوك 45 پله‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.