لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی قورباندا لە ناوچە جیاوازەکانی سەرتاسەری جیهان، مسوڵمانان بە مەبەستی بەشداریکردن لە نوێژی جەژن روویان لە مزگەوتەکان کرد و دوای ئەنجامدانی نوێژی جەژنیش جەژنە پیرۆزەیان لەیەکتر کرد.
لەو چوارچێوهیهدا هەزاران مسوڵمان لە ئازەربایجان، قیرغیزستان، ئۆزبەکستان، کازاخستان، بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا، سڕبیا، کڕواتیا، مەکدۆنیای باکوور، ئەلبانیا، کۆسۆڤۆ، یۆنان، ئەڵمانیا، کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە و ئەو ناوچانەی سووریا کە لە میانی هەردوو ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و لقی زهیتوون لە تیرۆریستان پاککرانەوە پۆل پۆل روویان کردە مزگەوتەکان و نوێژی جەژنیان ئەنجام دا.
لە شاری کەرکووکیش مسوڵمانان بە کورد، عەرەب و تورکمانەوە لە مزگەوتی ئاڤجی لە گەڕەکی موسەڵا بەیەکەوە نوێژی جەژنیان ئەنجام دا. ئەنجامدەرانی نوێژ نزایان کرد و لە خوا پاڕانەوە کە ئارامی، ئاشتی و سەقامگیری تەواوی جیهانی ئیسلامی بگرێتەوە.
هەروەها لە شاری هەولێریش مسوڵمانان پۆل پۆل روویان کردە مزگەوتەکان و نوێژی جەژنیان ئەنجام دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.