Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:37

توركیا.. ئەو گایە گیرایه‌وه‌ كه‌ له‌ ترسی قوربانیكردن رایکردبوو

کوردستان TV
100%


ئەو گایەی له‌ ترسی بە قوربانیكردن لە ریزە رایکردبوو، دوای نزیکەی یەک کاتژمێر لە هەوڵدان لەلایەن تیمەکانی شارەوانییه‌وه‌ گیرایەوە.

گایەک لە گەڕەکی ئیسلام پاشا لە کاتێکدا ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی سەر ببڕدرێت و بکرێته‌ قوربانی، لەدەست خاوەنەکەی رایکرد.

گایەکە چووە شەقامی مەدەرەس و مەترسی خستە سەر هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان. خاوەنی گایەکە تیمە پەیوەندیدارەکانی لەوە ئاگادار کردەوە. تیمەکانیش هەوڵەکانیان چڕ کردەوە بۆ گرتنەوەی گایەکە.

دوای نزیکەی یەک کاتژمێر لە هەوڵدانی تیمەکان، گایەکە گیرایەوە و بە ستوونی کارەباوە بەسترایەوە.

دواتر گایەکە خرایە ناو بارهەڵگر و بەرەو مەیدانی کووشتنەوەی ئاژەڵان بەڕێکرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.