Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:30

لە هەفتەیەکدا 872هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

ئاماری هاوسەرگیری کردن لە یەک هەفتەدا ڕاگەیەندرا
کوردستان TV
100%


بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنها لە هەفتەی رابردوو دا 872 تۆماری هاوسەرگیریی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون .
 بەپێی ئامارەکەی کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە،  106 تۆماری جیابوونەوەی هاوسەرگیری تۆمار کراون کە 27 ـیان لە سنووری پارێزگای هەولێر و 56 ـیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 17 ـیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و شەشیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون. 


بەپێی هەمان ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌، 342 تۆماری مردن تۆمار کراون کە 105 یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و 139 یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 84 ـیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و 14 ـیان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوون. 

ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی راشیگه‌یاندووه‌، کە لەو هەفتەیەدا 16هەزار و564کەس کارتی نیشتمانی نوێیان دەرکردووە، کە شەش هەزار و 666 یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و پێنج هەزار و 420 یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سێ هەزار و 728کەسیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و 750 ـیان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوون. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.