بەرەبەیانی یەکەم رۆژی جەژن لە ناحییەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار دوو برا لە ناو تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنیدا گیانیان لەدەستدا.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9 ى 7 ى 2022، لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار دووبرا کە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سوتەمەنیان پێ بوە لەکاتی دەرهێنانی بەنزین لەنێو تانکەرەکەیان بەهۆی زۆری غازی نێوتانکەرەکە و کێشانی جگەرە لەلایەن یەکێک لە دوو برایەی گیانیان لەدەستداوە تانکەرەکەیان دەتەقێتەوەو هەردوکیان لەنێوتانکەرەکەدا گیانیان لەدەستدا.
ده‌شڵێت: ئەو دووبرایەی گیانیان لەدەستداوە بەناوەکانی،( مەڵبەند عه‌بدوڵڵا ڕەشید ) لەدایکبووی 1991 و (ئازەر عه‌بدوڵڵا ڕەشید) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی قەزای کەلار.
مقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای دەرهێنانی تەرمەکان بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.