ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیارە دوای جەژن سێ نەخۆشخانە لە شنگال دروست بکرێن کە ھەر نەخۆشخانەیەک 75 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە .
مەحما خەلیل بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: لە بودجەی یاسای پاڵپشتیی خێرایی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدان پارەی زیاتر لە ترلیۆنێک بۆ مووسڵ تەرخان کراوە و بەشێکیش لەوە بۆ شنگالە، بۆیە بڕیارە چەندین پڕۆژەی گرنگ بەو پارەیە ئەنجام بدرێن کە لەوانە دروستکردنی سێ نەخۆشخانەیە بۆ شنگال و بۆ ھەر نەخۆشخانەیەک 75 ملیار دینار دانراوە.
خەلیل گوتیشی: بڕیارە دوای جەژن دەست بە خەرجکردنی بودجە بکرێت و دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەکانیش بکرێت، کە لەسەر داواکاریی ئێمە بووە و گرنگیی زۆریشی بۆ شنگال ھەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.