دوای ئەمڕۆ شەممە 09ـی 07ـی 2022 گەشتیارێک کە بە ڕەچەڵەک هیندستانییە کەوتە نێو چەمی ڕێزان لە قەزای مێرگەسۆر، دوای چوار کاتژمێر لە گەڕان بەدوای تەرمەکەی، کەمێک پێش ئێستا دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر ڕایگەیاند، دوای نزیکەی چوار کاتژمێر لە گەڕان لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی مێرگەسۆر، تەرمی ئەو گەشتیارە هیندستانییە دۆزرایەوە کە کەوتبووە نێو چەمی ڕێزان.
بەرگری شارستانی ڕاشیگەیاند، تەرمی ئەو گەشتیارە لە نزیک شوێنی خنکانی لە چەمی ڕێزان دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی بلێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.