Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:21

ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە گەڕەکێکی هەولێر جێبەجێ کرا

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 09ـی 07ـی 2022 ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەوییەکانی کەرتی 3000ـی گەڕەکی سێبەردان جێبەجێ کرا.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: پڕۆسەی ڕێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان خستە بواری جێەجێکردن.

ڕاشیگەیاند: دوای ڕەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ ڕێگەپێدان بە دروستکردنی خانوو درا بۆ بەشێک لە زەوییەکانی کەرتی سێ هەزاری لە گەڕەکی سێبەردان ئودل پرێست.

شارەوانی ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای پێدانی ڕەزامەندی بۆ دروستکردنی خانوو لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی سێ دەست بە کارکردن و کردنەوەی شەقامەکان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.