Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:32

وەزارەتی کارەبا: سلێمانی وەکو جاران بەشی خۆی لە کارەبای نیشتمانی وەردەگرێت

کوردستان TV
100%

بریکاری وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ شەممە 09ـی 07ـی 2022 سەردانی چەند فەرمانگەیەکی کارەبای کرد لە سلێمانی، جەختی کردەوە کە پارێزگای سلێمانی وەک جاران بەشی خۆی لە کارەبای نیشتمانی وەردەگرێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کامیل قەزاز بریکاری وەزیری کارەبا لە کاتی بەسەرکردنەوەی چەند فەرمانگەیەکی کارەبا و کارمەندانی ئێشکگر لە سلێمانی گوتی، لە ڕۆژانی جەژن 16 بۆ 17 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت و هەوڵ دەدەین زیاتر بکرێت.

ڕاشیگەیاند: پارێزگای سلێمانی وەک جاران بەشی خۆی لە کارەبای نیشتمانی وەردەگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە داوا لە هاووڵاتییان دەکەن دەست بە کارەباوە بگرن و بە پێی پێویست بەکاری بێنن و گلۆپە زیادەکان بکوژێننەوە، چونکە بە کوژاندنەوەی هەر گلۆپێک لەلایەن هاووڵاتییانەوە، بڕی پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت و ماڵەکانی دیکە ڕووناک دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە داوا لە هاووڵاتییان دەکەن ئامێرە کارەباییەکانی وەک جلشۆر، لە کاتی شەو یان لەو کاتانەدا بەکار بێنن کە کەمترین ئامێری کارەبای پێیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.