ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 09ـی 07ـی 2022 لە سنووری قەزای کۆیە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند: لە ڕێگەی سماقوڵی نزیک گوندی ھیزۆپی بچووک ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پاتڕۆڵ وەرگەڕا.
ڕاشیگەیاند: لە ڕووداوەکەدا 2 کەس گیانیان لەدەست دا و 3 کەسی دیکە برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو 3 کەسەی برینداربوون، برینەکانیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.